رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
تیر ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« خرداد   مرداد »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  
  • Wednesday 12 July 2017 - 21:40
  • کد خبر : 5460
  • مشاهده : 513 بازدید
  • س.ت » شانۆ
  • چاپ خبر : دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما لە حاڵی بەڕێوەچووندایە

دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما بە بەشداری ۱۰ شانۆ لە لایەن ۱۰ گرووپ و تیپی هونەریی شارەكانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆڕتی بینەر، ڕۆژی یەکشەممە ۱٨ی پووشپەڕ، دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما بەسەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر دەستی‌پێکرد و تا ٥ ڕۆژ درێژەی هەیە.

سەلام باپیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵ بە ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێ: "یەكێك لەئامانجەكانی ئەو فێستیڤاڵە هێنانە پێشەوەی ئەكتەری نوێیە كە كێشەیەكی سەرەكیی شانۆی كوردییە".

ئەو دەڵێ: شانۆی مۆنۆدراما بەشێوەی تاكئەكتەر نمایش دەكرێت، ئەمەش زیاتر دەرخستنی توانا و لێهاتوویی ئەكتەر لە بەرامبەر دەرهێنەر و جەماوەری شانۆیی دا دەردەخات.

۱۰ گرووپی باشوور و رۆژهەڵات لە فێستیڤالەکەدا بەشدارن و تا  ۲۲ی پووشپەڕ بەردەوام دەبێت.

جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۱ی پووشپەڕ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما سیمینارێک بۆ مامۆستایان (ئەحمەد سالار، قوتبەدین سادقی و گۆران عەلی) لە سەر مۆنۆدراما بەڕێوەچوو.

هەروەها ئاپۆڕ، گەواهی ئاوێنەکان، پەیکەری ئاڵتوونی، نەریمان لە شاری وەزیران، گیانی بێ جێ، پاڵەوانێک لە کاغەز، هاواری ژنێک، چنوور، میدیا و سروودی هەزار ئۆفیلیای ئەویندار لە شانۆکانی دووەمین فێستڤاڵی مۆندرامای هەولێرن.

جێگای باسە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی دا بڕاوەکانی فێستیڤاڵەکە خەڵات دەکرێن.

شایانی باسە لێژنەی هەڵسەنگاندنی دووەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما بریتین لە دکتۆر مەنسوور نوعمان(سەرۆک)

مامۆستا یوسف عوسمان(سکرتێر)

مامۆستا عادڵ حەسەن( ئەندام)

مامۆستا یاسین قادر بەرزنجی(ئەندام).

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: