رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« دی   اسفند »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  
  • Thursday 25 January 2018 - 20:37
  • کد خبر : 6343
  • مشاهده : 528 بازدید
  • تیتر » س.ت » شانۆ
  • چاپ خبر : بانگەشەی یەکەم فستیواڵی شانۆنامەنووسیی کوردی بڵاو کراوه

بانگەشەی یەکەم فستیواڵی شانۆنامەنووسیی کوردی که له مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو له بۆکان بەڕێوه دەچێ بڵاو کراوه

بە پێی ڕاپۆڕتی بینەر، داوا له هەموو نووسەران و شانۆکاران کراوه که به پیر ئەم بانگەوازه گرینگەوه بێن. ئەمه دەقی بانگەشەکه:

ئەنجومەنی شانۆی بۆکان به بەشداری فەرمانداری و به هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ ،و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان بەڕێوەی دەبات
یەکەم فستیواڵی شانۆنامەنووسی کوردی- بۆکان گوڵانی ١٣٩٧
به پێی بۆشاییەک که ئەمڕۆ له پانتای شانۆنامه له ناو ئەدەبیات و شانۆی کوردی دا هەست پێ دەکرێ، شانۆنامەیەک که بتوانێ ئاوێنەی باڵانوێنی فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردەواری بێت و حەول بۆ کەم کردنەوەی گرفته کۆمەڵایەتییەکان بدات، ئەنجومەنی شانۆی بۆکان به بەشداری فەرمانداری بۆکان و هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و دەزگا فەرهەنگییەکانی تر یەکەم فستیواڵی شانۆنامەنووسی کوردی له مانگی گوڵانی ١٣٩٧ وەڕێ دەخا و هەر بەم بۆنەوه داوای بەشداری له هەموو شانۆکاران و قەڵەم بەدەستانی کورد بۆ بەشداری لەم فستیواڵەدا دەکا.
مەبەستەکانی فستیواڵ:
-پشتگیری له شانۆنامەنووسی و بەهێز کردنی ئەدەبیاتی شانۆیی کوردی
-هاندانی نووسەران و هونەرمەندان بۆ ئافراندنی شانۆنامه که له فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردییەوه هەڵقوڵابێ.
-چاپ و بڵاوکردنەوەی دەقی شانۆیی کوردی و ناساندنی دەقەکان به شانۆکاران
ناسینی زیاتری نووسەران و چالاکانی بواری شانۆنامه
-پێ داگرتن له سەر راهێنان و فێرکاری له بواری ئەدەبیاتی شانۆیی
بابەت:
بابەتی شانۆنامەکانی فستیواڵ ئازاده بەڵام ئەو دەقانەی له سەر فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردی کار دەکەن زیاتر له بەر چاو دەگیرێن
مەرجەکانی بەشداری له فستیواڵ:
-دەقەکان دەبێ به زمانی کوردی نووسرابن و هەناردەی فستیواڵ بکرێن(هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی دەتوانن بەشداری لەم فستیواڵەدا بکەن).
-دەقەکان ناگەڕێندرێنەوه بۆ خاوەنەکانیان
-مافی چاپی یەکەمی بەرهەمه هەڵبژێردراوەکان بۆ فستیواڵ پارێزراوه
-هیچ گرفتێک بۆ بەشداری دەقی چاپ کراو، بڵاو کراوه یان دەقێک که پێشتر ئیجرا کرابێ نییه.
– له هەر قۆناغێک دا بۆ نووسینگەی فستیواڵ دەرکەوێ که نووسەران هەرکام له مەرجەکانیان نەپاراستووه دەتوانێ دەقەکان وەلانێ.
شێوازی بەشداری :
-ناوی نووسەر، ساڵی له دایک بوون، شوێنی له دایک بوون و نیشتەجێ بوون،، پلەی خوێندن و ژمارەی تەلێفوون له لاپەڕەیەکی تایبەت دا
– ناردنی سێ نوسخه دەقی تایپ کراو  
-ناردنی دەقەکە له سەر DVD به فایلی WORD و PDFکه به یونیکۆد تایپ کرابێ.
-ناردنی وێنەیەکی نووسەر و کورتەیەک له دەقەکه له ئەوپەڕی ١٠ رستەدا به زمانی کوردی و فارسی له سەر DVD به شێوەی WORD
خەڵاتەکانی فستیواڵ:
سێ بەرهەمی هەڵبژێردراوی فستیواڵ بەم شێوەیه خەڵات دەکرێن: ( خەڵاتی یەکەم دیپڵۆمی شانازی، هەڵاڵەی زێڕین و ۱/۵ ملوێن تمەن- خەڵاتی دووهەم دیپڵۆمی شانازی، هەڵاڵەی زێوین و ۱/۲ ملوێن تمەن- خەڵاتی سێهەم دیپڵۆمی شانازی، هەڵاڵەی مسین و ۱ ملوێن تمەن)
-هەر سێ بەرهەمی هەڵبژێردراو له لایەن فستیواڵەوه چاپ و بڵاو دەکرێنەوه.
-دەقی یەکەم له لایەن فستیواڵەوه پشتیوانی ماڵی لێ دەکردرێ بۆ نواندن و ئیجرا
-نووسەرانی بەشدار بانگهێشت دەکرێن و بەشداری کارگەیەکی فێرکاری شانۆنامەنووسی له لایەن یەکێک له نووسەره ناسراوەکانی بواری شانۆنامه دەبن
– کۆڕی لێکدانەوەی شانۆی کوردی و شانۆنامەی کوردی به بەشداری نووسەران له فستیواڵ دا بەڕێوه دەچێ.
کاته گرینگەکانی فستیواڵ:
-دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی دەقەکان ١٦ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷
– کاتی بەڕێوەچوون: نیوەی دووهەمی مانگی گوڵانی ۱۳۹۷
ناونیشانی پۆستی بۆ ناردنی بەرهەمەکان:
بوکان- خیابان شهید فهمیده- اداره فرهنگ و ارشاد اسلامی- دبیرخانه نخستین جشنواره نمایشنامه نویسی کردی- صندوق پستی ۳۶۵
ئیمەیل: kurdi.shanonama@gmail.com
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی سایتی فستیواڵ بەم ناونیشانه بکەن: www.boukanshano.ir

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: