رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« دی   اسفند »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

دەقی بانگەوازەکە: بانگەوازی بۆ سینەماکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان ناوەندی بیشکچی لقی ئامەد بەتەمایە لە رەشەمی ٢٠١٨ وە چالاکی (ڕۆژانی سینەمای نەتەوەیی کورد) بەڕێوە ببا. بەشداری فیلمی ئێوەی بەڕێز دەبێتە هۆی سپاس و کەیف خۆشی ئێمە.  مۆڵەتی ناردن: ٢٥ ئۆکتۆبری ۲۰۱۸ بۆ ناردنی فیلمەکان تکایە فایلی ڤیدیۆیی بۆ ئەو ئمێڵانەی خوارەوە تڕانسفێر بکەن.  ئۆرگانیزاتۆر: فەتووش یڵدز […]


دەقی بانگەوازەکە:
بانگەوازی بۆ سینەماکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان
ناوەندی بیشکچی لقی ئامەد بەتەمایە لە رەشەمی ٢٠١٨ وە چالاکی (ڕۆژانی سینەمای نەتەوەیی کورد) بەڕێوە ببا. بەشداری فیلمی ئێوەی بەڕێز دەبێتە هۆی سپاس و کەیف خۆشی ئێمە. 
مۆڵەتی ناردن: ٢٥ ئۆکتۆبری ۲۰۱۸
بۆ ناردنی فیلمەکان تکایە فایلی ڤیدیۆیی بۆ ئەو ئمێڵانەی خوارەوە تڕانسفێر بکەن. 
ئۆرگانیزاتۆر: فەتووش یڵدز
fatossyldzz@gmail.com
weqfabesikci@gmail.com
شیاوی باسە ناوەندی بیشکچی ناوەندێکی سەربەخۆی کلتۆری و لێکۆڵەری کوردیە لە ئەستەنبۆڵ. ئەو ناوەندە لە لایان ئسماعیل بیشکچی لێکۆڵەر، کۆمەلەڵناس، فەیلەسوف و سیاسەتمەداری تورک دامەزراوە. ئسماعیل بیشکچی ئەو  لێکۆلەر و ڕوناکبیرەیە کە لە ساڵانی ۱۹۶۰وە باسی مافی گەلی کوردی وەک باسێکی شاراوە لە تورکیای پاش مستەفا کەماڵ هێنا گۆڕێ و کوردستانی وەک کۆڵۆنیای نێونەتەوەیی ناوبرد. بیشکچی پتر لە ١٧ ساڵی تەمەنی لە بەندیخانە دابووە. تایبەتمەندی سەرەکی ئەو کەسایەتیە ئەوەیە کە لە ساڵانی ٦٠ و ٧٠ کە تەنانەت وشەی کورد لە تورکیا قەدەغە بوو باسی مافەکانی ئەو گەلەی کردووە و تاکە روناکبیری تورک بووە کە هەموو ژیانی بۆ توێژینەوە دەربارەی گەلی کورد تەرخان کردوە.
ناوەندی بیشکچی بە مەبەستی پاراستنی ئەڕشیفی بەنرخی بەڵگنامەکان، تۆێژینەوەکان و کتێبەکانی ئەو چالاکە دامەزراوە و ئامانجی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دەربارەی گەلی کوردە. یەک لە چالاکێکانی ئەو ناوەندە نیشاندانی فیلمە کوردیەکان و هەروەها رادەربڕین دەربارەیان لەلایان کەسانی شارەزایە. ئەو چالاکیە لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێ. بەم زوانە لقی ئامەد ئەو چالاکیە بە ئامانجی ئاشناکردنی چین و توێژەکانی گەل لەگەڵ سینەمای کوردی دەستپێدەکا و تاکە چالاکی سینەمای کوردی بە فەرمی لە تورکیا دێتە ئەژمار.

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: