بە پێی هەواڵی بینەر بە گێڕانەوە لە ڕاگه‌یاندنى شانۆى هه‌ولێر، رۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی له مه‌راسیمێکی شایسته‌دا كۆتایهات به دووهەمین مه‌راسیمى هه‌ولێر بۆ شانۆى مۆنۆدراما كه له لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر به هاوكارى لقى هه‌ولێری سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان سازكرابوو، له باخچه‌ى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان كاتژمێر ١٠ى شه‌و سه‌رجه‌م گرووپ و تیپه شانۆییه‌كانى به‌شداربوو به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكوومى و […]
بە پێی هەواڵی بینەر بە گێڕانەوە لە ڕاگه‌یاندنى شانۆى هه‌ولێر، رۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی له مه‌راسیمێکی شایسته‌دا كۆتایهات به دووهەمین مه‌راسیمى هه‌ولێر بۆ شانۆى مۆنۆدراما كه له لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر به هاوكارى لقى هه‌ولێری سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان سازكرابوو، له باخچه‌ى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان كاتژمێر ١٠ى شه‌و سه‌رجه‌م گرووپ و تیپه شانۆییه‌كانى به‌شداربوو به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكوومى و حزبى و شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهێنه‌ران و بینه‌رانى شانۆ.
وتارى به‌خێرهاتن و ده‌سپێک له‌لایه‌ن هیوا سوعاد یونس، سه‌رۆكى فێستیڤال، خوێنرایه‌وه، دواتر وتارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان له لایه‌ن خالید دۆسكى خوێنرایه‌وه، پاشان بڕوانامه‌ى ڕێزلێنان پیشكه‌ش به ستافى ته‌كنیكاران و هاوكارانى دووهەمین فێستیڤالەكه كرا كه بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به دلسۆزى و خۆبه‌خشانه هاوكارى باشبوون بۆ سه‌ركه‌وتنى فێستیڤال، دواتر لێژنه‌ى دادوه‌رى وته‌یه‌كى پێشکەش كرد و ئه‌نجامى كۆتایى راگه‌یاند كه به‌م شیوه‌یه بوو:
- خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى كچ بۆ شانۆی «هاوارى ژنێک» له نواندنى شانۆكار «ڕووبار ئه‌حمه‌د» به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵەى هونه‌ره جوانه‌كانى كورد – مهڵبەندى گشتى سلێمانی.
- خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى كوڕ بۆ شانۆی «چنوور» له نواندنى «فه‌ڕشید گهوێڵى» به‌شداربوو له رۆژهه‌لاتى كوردستان.
- خه‌ڵاتى باشترین به‌رهه‌مى شانۆ درا به شانۆی «گیانى بێ جێ» له نواندنى «فه‌خره‌ددین ته‌ها» و له ده‌رهێنانى «قاسم بهیاتلى».
- خه‌ڵاتى به‌هره‌مه‌ندى گه‌شاوه بۆ شانۆكار «رۆزانا فه‌رهاد» له شانۆی «میدیا» له ده‌رهێنانی «محه‌ممه‌د جه‌میل».
مه‌راسیم به چه‌ند گۆرانیه‌كى هونه‌رمه‌ندان دلێر گه‌رمیانى و موحسین کۆتایی پێهات.
جیگه ئاماژه پێدانه یه‌كه‌م فێستیڤالی هه‌ولێر بۆ شانۆى مۆنۆدراما له مانگى خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌م فێستیڤالەش بڕیار درا كه ساڵانه ئه‌م فێستیڤالە بهڕێوەهبچێت به به‌شدارى تیپ و گرووپه شانۆییه‌كانى شاره‌كانى كوردستان.
وێنەگران: زانیار خۆشناو، هه‌ڤال قهرهچووخى، عه‌لى خۆشناو، خاڵدار
نظرات