کورتە فیلمی «ژیان گیانی نییە» دروست کراوەی فیلمسازی کورد «هاوار ڕەحیمی» گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مەیامەی لە وڵاتی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆڕتی بینەر، کورتە فیلمی کوردی «ژیان گیانی نییە» (Life is lifeless) بە دەرهێنەرایەتی و بەرهەمهێنانی هاوار ڕەحیمی، سینەماکاری پیرانشاری، گەیشتە ڕیزەی ڕەکابەری باشترین کورتە فیلمەکانی فستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی مەیامەی ئەمریکا.
کورتە فیلمی «ژیان گیانی نییە» سەبارەت بە پاراستنی مافی ئاژەڵە.
یاریدەدەرانی ئەم پڕۆژەیە بریتین لە: هاوار ڕەحیمی (دەرهێنەر، نووسەر و پێکهێنەر)، سەعید محەممەدی (وێنە هەڵگر)، فەڕشاد قوربانی (یاریدەدەری وێنە هەڵگر)، بەهمەن ڕەزایی (دەنگ هەڵگر)، محەممەدڕەزا میناپوور (ئێدیتۆڕ و دەنگ دانەر)، زانیار محەممەدی نێکۆ (دیزاینێری دیمەنی فیلم).
شایانی باسە فستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی مەیامەی ئەمریکا ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی جولای واتا ٣١ی پووشپەڕ و ١ی گەلاوێژ لە شاری مەیامەی لە پارێزگای فلۆڕیدا بەڕێوە دەچێت.
نظرات