
فیلمی به‌ڵگه‌یی «A۱۵۷» له ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پور خه‌ڵاتی تایبه‌تی فستیاڵی فیلمی سینیه‌ز دو نۆێتی (Signes de Nuit) فه‌ڕانسای پێ به‌خشرا.
به ڕاپۆرتی بینەر، فیلمی به‌ڵگه‌یی «A١٥٧» له ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پور خه‌ڵاتی تایبه‌تی چوارده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی فیلمی سینیه‌ز دو نۆێتی (Signes de Nuit) فه‌ڕانسای پێ به‌خشرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته لێژنه‌ی داوه‌ری فستیڤاڵه‌که له‌مباره‌وه نووسی: ئه‌م خه‌ڵاته به هۆی گێڕانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و بێ وێنه له ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌م و شه‌ڕ به‌م ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه ده‌به‌خشرێت.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی فستیڤاڵه‌که‌دا هاتووه: ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌یه هه‌وڵێکی بێ وێنه‌یه که ده‌یه‌وێت شه‌ڕ به بێ ئه‌وه‌ی خودی شه‌ڕ نمایش بکات، بباته ژێر پرسایه‌وه و ئه‌م کاره‌ساتانه‌ش له زمانی سێ کچی میرمنداڵی سته‌ملێکراو به باشی نمایش ده‌دات.
شایانی باسه که فیلمی به‌ڵگه‌یی «A١٥٧» له ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پور له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئێرانه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و تاکوو ئێسته به ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م فیلمه ڕه‌وایه‌تی سێ کچه میرمنداڵی ئێزدییه که له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ست درێژی کراوه‌ته سه‌ریان و ئێسته له که‌مپێکدا ماتڵی ئه‌وه‌ن که منداڵه‌کانیان له دایک بێت و نازانن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه چی بکه‌ن و چۆن بابه‌ته‌که قبووڵ بکه‌ن.
فستیڤاڵی فیلمی سینیه‌ز دو نۆێتی (Signes de Nuit) له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و له میانه‌ی ڕۆژانی ٤ بۆ ١٤ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه چوو.
سەرچاوە: مێهر
نظرات