- Saturday 3 December 2016 - 22:41
- کد خبر : 2502
- مشاهده : 529 بازدید
- پیشە دەستییەكان » س.ت

به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان وتی: گڵێم و نازوک کاری کوردستان به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یان پێ به‌خشرا.
به ڕاپۆرتی بینەر، سه‌ید موحسن عه‌له‌وی له‌مباره‌وه وتی: به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جوغڕافیایی، شوناسێکی ناوچه‌ییه که به‌و به‌رهه‌مه ده‌ستیانه ده‌بخشرێت که سه‌ر به ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تن.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌نیا به‌و پیشه ده‌ستیانه ده‌بخشرێت که له شوێنێکی تایبه‌تدا دروست ده‌کرێن و له شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران یان جیهان به دی ناکرێت. ئێمه هه‌وڵێکی زۆرمان داوه تاکوو ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ زۆربه‌ی کاره پیشه ده‌ستییه‌کانی کوردستان وه‌ربگرین، تاکوو ئێسته گڵێمی کوردی و نازۆک کاری کوردی توانیانه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه وه‌ربگرن و تایبه‌ت بوونی خۆیان پشت ڕاست بکه‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئێمه له هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو ئه‌م دوو هونه‌ره کوردییه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا به‌ڵگه‌نامه‌یان بۆ وه‌ربگرین.
به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان وتی: ئه‌م به‌ڵگانامانه گرنگی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له داهاتوودا میراتی مه‌عنه‌وی ئه‌م هونه‌رانه بۆ کورد نه‌فه‌وتێت و هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌م پێیه سه‌رمایه‌دانه‌ری تایبه‌ت و باشیان له سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین.
شایانی باسه که نازۆک کاری به‌و پیشه ده‌ستییه ده‌وترێت که به بڕینی دار به مشاری زۆر ورد کاری هونه‌ری و ده‌ستی زۆر جوانی لێ دروست ده‌کرێت، ئه‌م هونه‌ره له کوردستانی ئێران به تایبه‌ت شاری سنه بڕه‌وی زۆر باشی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گڵێمی کوردی یه‌کێکه له گرنگ ترین ده‌ست کرده‌کانی کورده‌واری و به تایبه‌ت له شاره‌کانی سنه و بیجاڕ گڵێمی کوردی ڕه‌ونه‌قی زۆر باشی هه‌یه و تاکوو ئێسته‌ش به ڕه‌نگی سروشتی په‌شم و ڕێسه‌کانی ڕه‌نگ ده‌کرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ئه‌م جۆره گڵێمه له ئاستی ئێران و جیهاندا کڕیاری زۆر باشی هه‌یه.
سەرچاوە: ئاژانسی مێهر
نظرات