
کافە کلاسیک مەریوان، سەر لە ئێوارەی چوارشەممە ۲۹ی سەرماوەز کاژێر ۵ ی ئێوارە، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری هاوچەرخ " جەمیل مورادی" بەڕێوەبرد. لەم ئێوارە کۆڕەدا کە هەندێک لە شاعیران و نووسەران و هۆگرانی شیعری نوێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری کۆڕەکە بوون، "حەمەی کەریمی "وەک دەسپێکەری کۆڕ، دربارەی وەزعیەتی شیعری هاوچەرخ و ئەزموونە شیعرییەکانی شاعیر " […]
کافە کلاسیک مەریوان، سەر لە ئێوارەی چوارشەممە ۲۹ی سەرماوەز کاژێر ۵ ی ئێوارە، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری هاوچەرخ " جەمیل مورادی" بەڕێوەبرد. لەم ئێوارە کۆڕەدا کە هەندێک لە شاعیران و نووسەران و هۆگرانی شیعری نوێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری کۆڕەکە بوون، "حەمەی کەریمی "وەک دەسپێکەری کۆڕ، دربارەی وەزعیەتی شیعری هاوچەرخ و ئەزموونە شیعرییەکانی شاعیر " جەمیل مورادی" بە خوێندنەوەی شیعری " موناجات" و براورد و بەکارهێنانی ئەو چەمکە ئایینە لە دەقی کلاسیک و هاوچەرخدا کە یەکێک لە ئەزموون و شیعر تازەکانی شاعیربوو ، هەندێ قسە و باسی ئاراستەی بەشداربووان کرد، دواتر " جەمیل مورادی" بە خوێندنەوەی چوار شیعری تازەی لە نیو کاژێردا چێژێکی تایبەتی بەخشی بە دانیشتوان و پاشان " موحەمەد موەفەقی" شاعیر و ڕەخنەگر" " کورتە باسێکی ئەدەبی دەربارەی شیعری " موناجات" پێشکەش کرد " موەفەقی " باسی ئەوەی کرد کە شیعری موناجات لە واقێعدا تێکستێکی دژە موناجاتە و شاعیر ساختارشکەنی کردوە لە چەمک و بەها و هێما ئایینیەکەیدا هاوکات " بێهزاد کوردستانی" شاعیر، سەبارەت بە شیعرەکانی " جەمیل مورادی" هەندێ لێدوانیدا، دواتریش کەمتر لە نیو کاژێر لە لایەن بەشداربووانی کۆڕەکەوە هەندێ پرس و لێدوانیتر سەبارەت بە شیعری" موناجات" ئاراستە کرا، لە کۆتاییدا " جەمیل مورادی" سپاسی بەشدابووانی کۆڕەکە و ستافی بەڕێوەبەری " کافە کلاسیک" مەریوان کرد
نظرات