بە ڕاپۆرتی بینەر، كۆمپانی «مژ فیلم» پرۆژەیەكی نوێی بۆ مناڵانی كورد بە ناوی «منداڵانی ھەتاو» ڕێكخستووە كە لە چوارەچێوەی ئەم پرۆژەیە دا زیاتر لە ٢٤٠ جۆر ھۆنراوە و چیرۆک و گۆرانی كوردی بۆ مناڵان بەرھەم ھاتووە كە بێ بەرامبەر بە سەر مناڵاندا دابەش دەكرێت. بەھەمەن قوبادی دەرھێنەری سینەما ئاماژەی پێكردووە بە ھۆی كەمبوونی بابەتی شێعر […]
بە ڕاپۆرتی بینەر، كۆمپانی «مژ فیلم» پرۆژەیەكی نوێی بۆ مناڵانی كورد بە ناوی «منداڵانی ھەتاو» ڕێكخستووە كە لە چوارەچێوەی ئەم پرۆژەیە دا زیاتر لە ٢٤٠ جۆر ھۆنراوە و چیرۆک و گۆرانی كوردی بۆ مناڵان بەرھەم ھاتووە كە بێ بەرامبەر بە سەر مناڵاندا دابەش دەكرێت.
بەھەمەن قوبادی دەرھێنەری سینەما ئاماژەی پێكردووە بە ھۆی كەمبوونی بابەتی شێعر و چیرۆكی تایبەت بە مناڵان بە زمانی كوردی بڕیاری داوە گرووپێک بۆ كۆكردنەوە و بەرھەمھێنانی ھۆنراوە و چیرۆكی مناڵان پێكبھێنێت كە ئێستا بەشێک لە بەرھەمەكانی ئەم گروپە ئامادەی بڵاو كردنەوەیە. ئەم گرووپە لە چەندین كەسی بەتوانای شاعیر، نووسەر، دەروونناس، وەرگێر و شارەزای مۆسیقای كوردی لەخۆگرتووە كە ھەموویان لە لایەن بەھمەنی قوبادییەوە ھەلبژێردروان و بۆ ئەم ئەركە دەستنیشان كراون و دواتر دەستیان بە بەرھەمھێنان كردووە كە تا ئێستا ئەم بەرھەمانەی ئەم گرۆپە ئامادەیان كردووە بریتین لە ١٢٠ ھۆنراوە و ١٢٠ چیرۆكی تایبەت بە مناڵان كە بابەتی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی تێیدا ڕێكخستراوە و بە شێوەی گۆڕانی و بابەتی شاد ئامادە كراوە كە پێشبینی دەكرێت زۆر بۆ مناڵان بە سوود بێت.
شایانی باسە ئەم پرۆژەیە بە بەرھەمھێنانی ئەم ٢٤٠ بەرھەمە كۆتایی پێنایەت و كۆمەڵێک بابەتی تر توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت و ژمارەیەكیتر بەرھەمی نووسراو، بینراو و بیستراوی تایبەت بە مناڵان لە چەندین پاكەیج دا لە پلانی درێژخایەنی كۆمپانی «مژ فیلم» دایە.
یەكێكیتر لە ئامانجەكانی بەھمەنی قوبادی و ستافی كۆمپانیای مژ فیلم بۆ دەستپێكردنی ئەم پرۆژەیە پێكھێنانی بارودوخێكی شاد لە ڕووحی مناڵانی كورد و گەرانەوەیان بۆ دونیای مناڵی خۆیانە، بەتایبەت بۆ ئەم مناڵانەی لە ھەرێمی كوردستان و لە ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی ھەرێمی كوردستان بارودۆخی شەڕ و قەیرانی ئابووری كاریگەری كردۆتە سەریان و بە گشتی میدیاكان زۆرتری گرنگی بە روماڵكردنی شەر و باسكردنی قەیران دەدەن و مناڵانیان لەبیركردووە. ھەروەھا جێگەی ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە بە بێ پشتگیری ھیچ لایەنێكی كەرتی تایبەت و حكومی تا ئێستا لەلایەن «بەھمەن قوبادی» بەڕێوەچووە.
ئەو كۆمەڵە بەرھەمەی كە ئاماژەی پێكرا جگە لە بڵاو بوونەوەی ئاسایی، لە ماڵپەری تایبەت بە «منداڵانی ھەتاو» به ناونيشانی www.mindalan.com ھەر ھەفتە ٣ گۆرانی و ٣ چیرۆك بڵاو دەبێتەوە.
به‌رێوبه‌رانی پڕۆژه‌ی منداڵانی هه‌تاو بریتین لە:
به‌رهه‌مهێنان: به‌همه‌ن قوبادی – مژ فیلم
به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه: گۆلرێز ئیحتیاتی
مودیری پڕۆژه: میلاد فه‌یزوڵلا به‌یگی
پەیوەندییە گشتییەکان: روناک فه‌ره‌جی
نووسه‌ره‌کان: یونس ره‌زایی، په‌ره‌نگ ئیبراهیم زاده، ژیار که‌ریمی، یوش توناکائی، ئێریک کاڕڵ، فارۆق ئه‌حمه‌دیان، تۆنی گڕاس، فه‌رهاد حه‌سه‌ن زاده، گۆڤاری کانی مه‌هاباد، هه‌ژار خاته‌می، وی‌و گۆیی، ئالا ره‌زا زاده، لیۆ تۆڵستۆی، جانک شو، نه‌سرین جه‌عفه‌ری، یه‌سنا تاباک، شادی ئاره‌میده، حه‌سه‌ن قزلچی، بڕایان واڵد ئیسمیت، شه‌هاب فازڵی، ڕێبوار، شیلان گیلانی، له‌یلا ساڵه‌حی، شیرین ئه‌مینی، ئارام چراغ مه‌نان، ئه‌فسانه شه‌عبان نه‌ژاد، شاڕڵۆف زۆڵدتۆف، ترۆسکه مامه‌ره‌ش، تینا شه‌فێعی، سه‌لاح نیساری، چالاک عه‌بدۆڵلاهی
شاعیره‌کان: جه‌عفه‌ر ره‌شاده‌ت، مۆحه‌ممه‌د پاکژ، سۆڕان مۆحممه‌د ئابلاغی، سه‌لاح نیساری، دیار حه‌له‌بچه‌ای، هۆزان جه‌مال، فایه‌ق باتش، مۆحممه‌د ڕه‌سوول نیا، ئه‌مین گڕدیگلانی، یونس ره‌زایی، عه‌لی مۆحه‌ممه‌د ره‌شید به‌رزه‌نجی، نجیبه ره‌حمانی، مامۆستا گۆران
وه‌رگێران: په‌ره‌نگ ئیبراهیم زاده، کازیوه ئیبراهیم زاده، له‌یلا ساڵه‌حی، نگین ساله‌حی، مۆحه‌ممه‌د شاسه‌نه‌م، میدیا عه‌بدۆڵلاهی، سلێمان دڵسۆز، موسته‌فا سه‌لیم نه‌ژاد، مه‌رزیه درودگه‌ر، رێوار، شادی حوسه‌ین زاده، لۆقمان نادرپور، کوبڕا شه‌عبانی، سه‌لاح پایانیانی، یونس ره‌زایی، سه‌حه‌ر میهره‌بانی
موسیقا: هاشم ره‌شاده‌ت
گۆرانیبێژان: ژیلا ره‌شاده‌ت، ژاله ره‌شاده‌ت
وێژه‌ر: ژیلا ره‌شاده‌ت
سایت: پژواک که‌وکه‌بیان، فه‌رزاد سه‌یفی کاران
نظرات