
کورتە فیلمی «باخەکەی باوکم» لە نووسین و دەرهێنانی «شوان عەتووف» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کەنادا خەڵات کرا.
به ڕاپۆرتی بینەر، کورتە فیلمی «باخەکەی باوکم» لە نووسین و دەرهێنانی «شوان عەتووف» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کەنادا خەڵات کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، کورتە فیلمی «باخەکەی باوکم» لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد «شوان عەتووف» بە تیشک خستنەسەر شێعرێکی «مەولانا جەلالەدین ڕۆمی» لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی کەنادا نمایش کرا و خەڵاتی تایبەتیی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەی پێ بەخشرا.
«باخەکەی باوکم» کە بە سپۆنسەریی سەرەکیی هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ساز کراوە و لە ڕێگەی کۆمپانیای «ئای لۆڤ فیلم» لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیمارات و له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «کۆتایی تەکساس» ئهمریکا خهڵات کراوه.
هونهرمهندانی بهشدار بوو له بهرههم هێنانی ئهم فیلمه بریتین له: نووسین و دەرهێنان؛ شوان عەتووف، نواندن؛ شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەهائەدین عزەبانى و شاڵاو جەمال، فۆتۆ گرافەر؛ هەرێم جەمال، بەڕێوەبەریی بەرهەم؛ ئازاد پێنجوێنى، ڕووناکى؛ دانا جەمال، دەنگ؛ کاسیان عەلى، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی؛ مەنسوور جیهانى، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن؛ هەردى سەلامى، مونتاژ و پاش بەرهەمهێنان (ئاى لۆڤ فیلم)؛ دانەر عومەر، یاریدەدەریى دەرهێنەر؛ ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار، بەرهەمهێنەر؛ شوان عەتووف و نزار سەلامى، کۆمپانیاى جێیبەجێیکار؛ گرافیکا بلو، کۆمپانیاى دابەشکردن؛ ئاى لۆڤ فیلم و سپۆنسەرى سەرەکیى؛ هۆتێل ڕامادا.
شایانی باسه که فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی کانادا یەکێکە لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی ئەم وڵاتە و ئەندامانی لێژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە بە بینینی کورتە فیلمی کوردیی «باخەکەی باوکم» سەرسام بوون و بڕیاریش درا لەبەر گرنگی بابەتەکەی لە چەندین بۆنەی دیکەی فێستیڤاڵەکە و هەروەها وڵاتی کەنادا نمایشی گشتی بکرێت.
سەرچاوە: باس نیوز
نظرات