کورتە فیلمی بەڵگەیی «بای مای ساید» دروست کراوەی فیلمسازی کورد «زانیار محمەدی نکوو» گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی GrandConcurse وەڵاتی ئامریکا.
بە پێی ڕاپۆڕتی بینەر، فستیڤاڵی فیلمی «GrandConcurse Film Screening» لە شاری نیۆیۆرکی وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێ.
فیلمی «بای مای ساید» بە دەرهێنانی زانیار محەمەدی نکوو لە ڕێکەوتی ۲۷ی جولای واتا ٥ی گەلاوێژ دێتە سەر پەردە.
محەمەدی نکوو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری بینەر کوتی: فیلمی «بای مای ساید» سەبارەت بە قاوەچییەکی جیاوازە کە سەرجەم قاوەخانەکەی لە وێنەی شۆفیرە بەناوبانگەکانی ئێران پێک هاتووە، واتە هەر شۆفیرێک چۆتە ئەو شوێنە وێنەیێکی داناوە.
یاریدەدەرانی ئەم پڕۆژەیە بریتین لە: زانیار محەممەدی نێکو (دەرهێنەر، نووسەر و پێکهێنەر)، تەیموور قادری (وێنە هەڵگر)، فەڕشاد قوربانی (یاریدەدەری وێنە هەڵگر)، هاوار ڕەحیمی (دەنگ هەڵگر)، محەممەدڕەزا میناپوور و بەهمەن ڕەزایی (تەدوین)، محەممەدڕەزا میناپوور (دەنگ دانەر)، ماڕدین فەرەجی و فەڕشاد قوربانی (وێنەگری پشت سەحنە)، سلێمان قەویپەنجە (پووستێڕ)، عەبدووسەلام قاسمی (ڕەنگ) و دکتۆر هەژار محەممەدی نکوو (وەڕگێڕی زمانی ئینگلیسی).
شایانی باسە ئەو فیلمە هاوینی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی پێکهاتووە.
نظرات