
پەیڕەوی کورد ئایدڵ بۆ دۆزینەوە و ناساندنی ئەستێرەکانی موسیقای کورد بەڕێوە دەچێت.
بە پێی هەواڵی بینەر ، پەیڕەوی " کورد ئایدڵ " لە باشووری کوردستان و لە لایەن کاناڵی "کوردسات" بەڕێوە دەچێت.
بە پێی شرۆڤەی سایتی فەرمی پەیڕەو، لەو پڕۆگرامە کاتی یەکسان بۆ هەموو هونەرمەندانی کورد پێک هاتووە تا بتوانن لێهاتوویی و توانای خۆیان لە قاڵبی هونەری گۆرانیبێژی بێننە ئاراوە و لە هەمبەر داوەراندا نیشانی بدەن.
بە پێی ئەو هەواڵە ، بەڕێوبەرانی ئەو پەیڕەوە ڕایان وایە کە چاند گرینگترین ناسنامەی هەر میللەتێکە و هونەری موسیقا یەکێک لە پێناسە هەرە گرینگەکانی چاند بە ئەژمار دێت.
دامەزرێنەرانی ئەو پەیڕەوە بە تەواوی شارەکانی کوردستاندا دەگەڕێن تا دەنگەکانی ڕەسەنن بەڵام نەناسراون بدۆزنەوە و بە کۆمەڵگای هونەری بناسێنن.
لێژنەی هەڵبژێری ئەم پەیڕەوە لە هۆنەرە بە ناوبانگەکانی بواری موسیقای کوردی پێک هاتووە.
لە نوێترین هەواڵەکاندا ، لێژنەی هەڵبژێر ڕۆژی ۲ی ڕێبەندان ئەو ساڵ لە کۆمەڵەی چاندی و هونەری شاری سنە (سنندج) میوانداری هۆگران دەبێت .
هۆگران و داواکاران بۆ نێونووسین لەو پەیڕەوە دەتوانن سەردانی شوێنی خوارەوە بکەن.
http://www.kurdidol.tv/cbk
نظرات