رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
فروردین ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« اسفند   اردیبهشت »
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930  
شەوەشێعرێک لە بانە;

‘لە گەڵ چرۆ دەگەشێینەوە”

ئەنجومەنی ئەدەبیی “بەڕۆژە”ی بانە شەوەشێعرێک بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی بینەر، بنکەی ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەریی  '' بەڕۆژە''ی بانە بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی و شارەداریی بانە، بە بۆنەی سەرەتای ساڵی نوێ و دەسپێکی وەرزێکی دیکە لەکار و چالاکییەکانی خۆی شەوە شێعرێک لە ژێر ناوی ''لە گەڵ چرۆ دەگەشێینەوە'' بە بەشداری شاعیرانی باژێری بانە و شارەکانی دەوروبەر بەڕێوە دەبات. 

🔸لەو پێوەندییەدا پێشوازی دەکەین لە هەموو ئەو شاعیرە بەڕێزانەی کە بە بەشداری خۆیان، شکۆ و پڕشنگی زیاتر دەبەخشن بە کۆڕەکەمان و بە گەورەیی و دڵسۆزییەوە ئەم خاڵانەی ژێرەوە بۆ هەرچی جوانتر بەڕێوەچوونی کۆڕەکەمان ڕەچاو دەکەن. 

  🔻ئەو بەرهەمانەی بۆ ئێمەی دەنێرن نوێترین بێ و لە هیچ کۆڕێکی دیکە پێشکەش نەکرابێ و لە گۆڤار و کتێبدا بڵاو نەکرابنەوە.

 🔻لە هەر شاعیرێک تەنیا سێ بەرهەم و یان کۆی بەرهەمەکانی لە قەبارەی سێ لاپەڕەیA4  و بە فۆنتی سایز  چواردەی یوونیکورد وەردەگیرێت.

🔻تکایە بەرهەمەکان بە بێ هەڵەی تایپی بۆ ئێمە ڕەوانە بکرێن.

🔻پێویستە، وێنە و کورتەیەک لە ژیاننامە و چالاکی ئەدەبی شاعیرەکان هاوپێچی بەرهەمەکان بێت.

 🔻دوایین مۆڵەت بۆ وەر گرتنی بابەتەکان ڕێکەوت ٦-۱-۱۳۹٦ ـە.

🔻بەرهەمەکان لە لایەن لیژنەی زانستییەوە دەخوێندرێنەوە و هەڵبژاردەی بەرهەمەکان بە ڕاگەیاندنی پێشوەختەوە لە کۆڕەکەدا پێشکەش دەکرێن و دواتریش بە چەشنێک ئامادەکاری چاپ و بڵاوبوونەوەیان بۆ دەکرێت.

🔹کاتی بەڕێوەچوونی شەوەشێعرەکەدواتر ڕادەگەیەندرێتەوە.

🔸شوێنی بەڕێوەچوون: بانە- شەقامی سەید جەمال- هۆڵی مەکۆی فەرهەنگی- هونەری ئیڕشادی ئیسلامی

بنکەی ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری ''بەڕۆژە''ی بانە

🔘ناونیشانی تێلێگرام و پۆستی ئیلیکترۆنی :

Berojebane@Gmail.com 

@perejal

 @muhemmedsidiq  

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
Lemoon Theme
css.php
%d bloggers like this: