- Tuesday 15 November 2016 - 19:54
- کد خبر : 2419
- مشاهده : 847 بازدید
- س.ت » شانۆ » هونهر » هونهره شانۆییهکان
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بینەر، دوای داخرانی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی ئامەد لە باکور لە لایان دەوڵەتی تورکیە لە پێناو درێژەدان بە توند و تیژێکانی دوای کودەتای بێ ئامانجی ڕابردوو، ئیسماعیل پاشایی ، شانۆکاری لەمێژینەی سەقز بەیان نامەیەکی دەربڕی. دەقی بەیان نامەکە بەم شێوەیە : « بە پێی ڕووداوە ڕامیارییەکانی ئێستای باکووری کوردستانی تورکیە و دەست بەسەرکردن و بەند […]
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بینەر، دوای داخرانی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی ئامەد لە باکور لە لایان دەوڵەتی تورکیە لە پێناو درێژەدان بە توند و تیژێکانی دوای کودەتای بێ ئامانجی ڕابردوو، ئیسماعیل پاشایی ، شانۆکاری لەمێژینەی سەقز بەیان نامەیەکی دەربڕی. دەقی بەیان نامەکە بەم شێوەیە :
« بە پێی ڕووداوە ڕامیارییەکانی ئێستای باکووری کوردستانی تورکیە و دەست بەسەرکردن و بەند کردنی نوێنەران و شارەدارانی شاری (ئامەد)و شارەکانی تری کوردستان (باکور)، پێش بینی دەکرا کە بە داسەپاندنی شارەدارەکانی سەر بە حیزبی دەسەڵاتدار ڕەوتی ئاسایی کار و باری شارەکان تووشی ناکۆکی بکەن هەر لەو پێوەندیەدا چوارەمین مێهرەگانی شانۆی کوردی ئامەد کە لە چەن مانگ پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی نێونەتەوەیی خۆی حەول و تێکۆشان و گەلاڵەداڕشتنی بۆ کرابوو بێ بەش نەما و بەڕێوەبردنی ئەم مێهرەگانە کەوتۆتە نێو تارمایی و تاپۆ و بوومەلێڵەوە و لە لایەن شارەداری داسەپێندراوی حکوومەت و بە پێچەوانەی هەڵبژاردەی خەڵک،هیچ هاوکارییەک نەهاتۆتە ئارا و تەنانەت فەرمانی ڕاگرتنی ئەو کارەی داوە.
هام و شۆ و پەیوەندی دوو مێهرەگانی سەقز و ئامەد کە لە ساڵی ڕابردووە دەستی پێکردبوو مزگێنی ڕۆژانی بەسوود لە بواری نیزیک بوونەوە و هاوکاری نێوان هەر دوو مێهرەگانی دەدا بەڵام بە هۆی ئەو ڕووداوە کە پێش هاتووە ئەم هام و شۆ و هاوکارییەش زۆر زەرەر دەبینێت.
من وه ک به پرسی نووسینگەی شانۆی کوردی سەقز لە لایەن خۆم و هەموو ئەندامانی گورووهەکان و بانگهێشت کراوەکانی چوارەمین مێهرەگانی شانۆی کوردی ئامەد ناڕەزایەتی خۆمان سەبارەت بە ئەم بڕیارە دەر دەبڕین و لە بەرپرسانی بەڕێوەبردنی ئەم مێهرەگانە خوازیاری بەڕێوەچوونی ئەم مێهرەگانە لەسەر پەیڕەو و گەلاڵەی داڕشتراوی خۆی دەکەین و باوەڕمان هەیە کە بەڕێوەچوونی ئەم شێوە مێهرەگانانە و حوزووری گورووهەکانی شانۆ لە وڵاتانی جیران و دەرەوە دەبێتە هۆی یەکگرتن و هاودڵی و نیزیک بوونەوەی شانۆکاران و ئاوەدانی و پەرەپێدانی شانۆ و بەدەست هێنان و ڕاگوێستنی ئەزموون و زانیاری زۆرتر…
بە هیوای سەربەرزی و سەرکەوتنی زیاتری دۆستانی خۆشەویستی شانۆی ئامەد لە بەڕێوەبردنی مێهرەگان .
ئیسماعیل پاشایی »
دەبی ئاماژە بکرێ پێشتر بریار بو ۲ شانۆ لە لایان مێهرەگان شانۆی کوردی سەقز بەشداری مێهرەگان شانۆی کوردی ئامەد بێ کە دوای ئەم گرفتانە، ئیستا سەرئەنجامی روون نیە.
نظرات